ڕۆژژمێری کۆچی

بەشێکە لە زنجیرەیەک

ئیسلام


Mosque02.svg
بیروباوەڕ

یەکتاپەرستی · شایەتمان
نوێژ · ڕۆژوو
زەکات · حەج

مێژووى ئیسلام

سەردەمی پێغەمبەرایەتی · خەلافەتی ڕاشدین
دەوڵەتی ئەمەوی · دەوڵەتى عەبباسى
· دەوڵەتی عوسمانی

کەسایەتیە ئیسلامیەکان

موحەممەد
ھاوەڵەکان

شەریعەتى ئیسلامى

قورئان · فەرموودە
شەریعەتى ئیسلامى . فیقھى ئیسلامى

تائیقە ئیسلامیەکان

سوننە · شیعە · ئیبازی · ئەحمەدی

شارستانیەتى ئیسلامى

هونەر · ڕۆژژمێری کۆچی
زانست · فەلسەفە

مزگەوتەکان

مزگەوتی حەرام · مزگەوتی پێغەمبەر
مزگەوتی ئەقسا

شارە ئیسلامیەکان

مەککە · مەدینە · قودس

سەیرى ئەم بابەتانەش بکە

زاراوە ئیسلامییەکان
وتارە ئیسلامییەکان
ئیسلام بە پێی وڵات

ڕۆژژمێری کۆچی یان ڕۆژژمێری کۆچیی هەیڤی (بە عەرەبی: (التقويم الهجري)) بەشێکە لە ڕۆژژمێری ئیسلامی ئەویش ڕۆژژمێری هەیڤی (قەمەری)ە، و بە گشتی بە ڕۆژژمێری کۆچچ ناسراوە، پشت بە خولی مانگ ئەبەستێت بۆ دیاریکردنی مانگەکان، و موسڵمانان لە هەموو شوێنێک بە کاری دەهێنن بەتایبەت بۆ دیاریکردنی بۆنە ئاینییەکان، ئەم ڕۆژژمێرە لەلایەن خەلیفە عومەری کوڕی خەتابەوە دانراوە و کۆچی پێغەمبەری ئیسلام (محەمەد) لە مەککەوە بۆ مەدینە لە ی ٢٢ی ڕەبیعولئەوەل بەرامبەر ٢٤ی ئەیلولی ٦٢٢ز کراوەتە یەکەم ساڵی ڕۆژژمێرەکە، لەبەر ئەوە ناونراوە بە کۆچی مانگی. لەگەڵ ئەوەی ڕۆژژمێرەکە لە سەردەمی موسڵماناندا دروستکرا بەڵام ناوی مانگەکان و ڕۆژژمێری مانگی لە سەردەمی نەزانیەوە بەکارهاتبوون، و یەکەم ڕۆژی ڕۆژی ئەم ڕۆژژمێرە هەینی ١ی موحەڕەمی ساڵی ١ی کۆچی هەیڤی بوو بەرامبەر ١٩ی تەمموزی ٦٢٢ی زایینی.

و شانشینی سعودیەی عەرەبی تاکە دەوڵەتە لە جیهاندا کە ئەم ڕۆژژمێرە بە فەڕمی بەکار دەهێنێت هەروەها لەسەر ئاستی خەڵکیدا بە هەمان شێوە ناسراوە و بە کاردەهێنرێت، بەڵام بە گشتی نەتەوە ئیسلامەکانی تر ڕۆژژمێری زایینی بەکاردەهێنن.

ڕۆژژمێری کۆچی لە ١٢ مانگ (خولی مانگ) پێک دێت، یان ساڵی کۆچی دەکاتە نزیکەی ٣٥٤ ڕۆژ، بە تەواوەتی (354.367056 ڕۆژ)، و مانگ لە ڕۆژژمێری کۆچیدا ٢٩ یان ٣٠ ڕۆژە (لەبەر ئەوەی خولی مانگ ئەکاتە 29.530588 ڕۆژ)، و بەمەش ١١.٢ ڕۆژ جیاوازی هەیە لەگەڵ ڕۆژژمێری زایینیدا، و هاوکات نەبوونی ئەم دوو ڕۆژژمێرە، ئاڵوگۆڕی لە نێوانیاندا قورس کردوە.

Other Languages
العربية: تقويم هجري
azərbaycanca: Hicri təqvim
беларуская (тарашкевіца)‎: Мусульманскі каляндар
Esperanto: Islama kalendaro
हिन्दी: हिजरी
interlingua: Calendario islamic
Bahasa Indonesia: Kalender Hijriyah
日本語: ヒジュラ暦
한국어: 이슬람력
कॉशुर / کٲشُر: اِسلامی تَقويٖم
македонски: Исламски календар
Bahasa Melayu: Takwim Hijrah
norsk nynorsk: Muslimsk tidsrekning
srpskohrvatski / српскохрватски: Islamski kalendar
Simple English: Islamic calendar
slovenčina: Islamský kalendár
slovenščina: Islamski koledar
српски / srpski: Исламски календар
Basa Sunda: Kalénder Islam
Türkçe: Hicrî takvim
татарча/tatarça: Һиҗри тәкъвим
ئۇيغۇرچە / Uyghurche: ھىجرىيە تەقۋىمى
oʻzbekcha/ўзбекча: Islomiy taqvim
Tiếng Việt: Lịch Hồi giáo
吴语: 伊斯兰历
中文: 伊斯兰历
Bân-lâm-gú: Islam Le̍k-hoat
粵語: 回曆