ویکیپیدیا:بێلایەنی ڕوانگە

بێلایەنانەبوونی ڕوانگە یەکێکە لە ڕێبازە سەرەکییەکانی ویکیمیدیا و بناغەیەکی ویکیپیدیایە. ھەموو وتارەکانی ویکیپیدیا دەبێ لە ڕوانگەیەکی بێلایەنانەوە نووسرابێتن، و بەڕوونی و تەواوی تا ئەو ڕادەیەی دەکرێ ھەموو ئەو کەرستە گونجاوەی، لە سەرچاوە بڕواپێکراوەکەدا ھاتووە بێتە ناو وتارەکانەوە. بەھیچ شێوە نابێ لەم باسە چاو بپۆشرێ و ئەمە بۆ ھەموو وتارەکان و لە ھەموو بەکارھێنەران چاوەڕوان دەکرێت.

"بێلایەنانەبوونی ڕوانگە" لەگەڵ دوو رێبازی تری «سەلماندنیبوون» و «لێکۆڵینەوەی خۆیی نەبوون»، سێ ڕیبازی سەرەکیی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا پێکدێنن؛ بەکارھێنەران دەبێ سەرجەم ئەم سێ وتارە پێکەوە بەرچاوبگرن. ئەمانە ڕێبازانە پێکەوە نیشان دەدەن کە چ کەرستەیەک بە چ شێوەیەک بێت، تا لە ویکیپیدیا وەربگیرێت. ھیچ ڕێبازێکی دیکە نابێ ئەم سێ ڕێبازە بشێوێنێت و ڕێککەوتنی بەکارھێنەران ناتوانێ گۆڕانێک لەمەدا درووست بکات.

Other Languages
беларуская (тарашкевіца)‎: Вікіпэдыя:Нэўтральны пункт гледжаньня
hornjoserbsce: Wikipedija:NPOV
Lëtzebuergesch: Wikipedia:Neutralitéit
norsk nynorsk: Wikipedia:Objektivitet
srpskohrvatski / српскохрватски: Wikipedia:Neutralan stav
oʻzbekcha/ўзбекча: Vikipediya:Betaraf nuqtai nazar