نەتەوە یەکگرتووەکان

نەخشەی   وڵاتانی ئەندام له نەتەوە یەکگرتووەکان[a]
نەخشەی وڵاتانی ئەندام له نەتەوە یەکگرتووەکان[a]
بنکەی سەرەکینیویۆرک
(بنکەی جیهانی)
زمانه فەرمیەکان
ئەندامێتی١٩٣ وڵاتی ئەندام
٢وڵات چاودێر
ڕێبەران
 - سکرتێری گشتیکۆریای باشوور بان کی مۆن
 - سەروکایەتی کوڕی گشتیسوید جۆن ئەڵیسون
 - جێگری سکرتێرئوگاندا Sam Kutesa
 - سەروکایەتی ئەنجومەنی ئابوۆری و کۆمەڵایەتینەمسا Martin Sajdik
 - سەروکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشئۆسترالیا Gary Quinlan
دامەزران
 - UN Charter signed٢٦ داڕێژە:نام ماه میلادی ١٩٤٥ (٧٢ ساڵ لەمەوبەر) (١٩٤٥-٠٦-26) 
 - Charter entered into force٢٤ داڕێژە:نام ماه میلادی ١٩٤٥ (٧٢ ساڵ لەمەوبەر) (١٩٤٥-١٠-24) 
ماڵپەڕ
www.un.org


نەتەوە یەکگرتووەکان (بە ئینگلیزی: United Nations) ڕێکخراوێکی نێونەتەوەییە نزیکەی ھەموو وڵاتە سەربەخۆکانی جیھانی لەخۆ گرتووە.

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێکەوتی ٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٥دامەزرا لە شاری سانفرانسیسکۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا[٣].

مێژووی رێکخراو

پاش سەرنەکەوتنی ریکخراوی کۆمەلەی نەتەوەکان لە ڕوونەدانی شەری جیھانی دووەم، وە لە بەر ترسی ئەوەی کە مرۆڤ لەوانەیە شەرێکی تری لە ھەمان جۆر دروست بکات، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دامەزرا تا جێگای ریکخراوی کۆمەلەی نەتەوەکان بگرێتەوە.

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان کە رێکخراوێکی جیھانی نێونەتەوەیی‌یە، بیرۆکەی درووست بوونی دەگەرێتەوە بۆ ١٢ی جوونی ١٩٤١، کاتێک وڵاتە ھاوپەیمانەکانی ئەوکات، ھەر یەک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ئینگلتەرا، رێککەوتننامەیەکیان مۆر کرد بۆ "ئیش کردن لە گەل یەکتری و ھەروەھا لەگەل خەلکانی سەربەخۆ، لە کاتی جەنگ و ئاشتی[٣]. ئەمە بە یەکەم ھەنگاو دەژمێردرێت لە دروستبوونی ئەم رێکخراوە.

لە ١٤ی ئۆگەستی ساڵی ١٩٤١، لە کۆبوونەوەیەکی نێوان سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی بەریتانیا، وینستۆن چێرچیل، لەگەل سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای ئەوکات، فرانکلین ڕۆزڤێڵت، بڕیاری دەست پێشخەری کۆمەلێک ھەنگاو درا. ئەم دۆکۆمێنتە واژوو کرا لە نێوان ھەردوو ناوبراو لە سەر کەشتی‌یەک "لە شێوێنێکی ناو دەریا". ئەم دۆکۆمێنتە ناودەبرێت بە پەیمانی ئەتلەنتیک. کە دوایی کاری بۆ کرا و ئەو رێکخراوەی لێکەوتەوە کە ئێستا ئەیبینین.

-سکرتێری گشتی ڕێکخراوەکە لە ١٩٤٦تائێستا

  • تریگی لی نەرویجی لە ساڵانی ١٩٤٦تا ١٩٥٢
  • داگ شۆڵدی سویدی لەساڵانی ١٩٥٣تا ١٩٦١
  • یۆ پانتی مینیماری لەساڵانی ١٩٦١ تا ١٩٧٢
  • کۆرت ڤاڵداھیمی نەمساوی لەساڵانی ١٩٧٢ تا ١٩٨١
  • خاڤێر بیلادۆڤی پیڕۆ لەساڵانی ١٩٨٢ تا ١٩٩١
  • بوترس گالی میسڕی لەساڵانی ١٩٨٢تا ١٩٩٦
  • کۆفی عەنانی غانی لەساڵانی ١٩٩٧ تا ٢٠٠٦
  • بان کی مۆن لە کۆریای باکوور لەساڵانی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٧ (دەستلەکارکێشانەوە بەهۆی کاندیدبوونی بۆ سەرۆکایەتی کۆریای باشوور)
بان کی مۆن سکرتێری ئێستای ڕێکخراو

ئامانجەکانی رێکخراو

دەتوانین ئامانجەکانی رێکخراو لە چوار خالدا کۆبکەینەوە؛

ئاشتی و ئاسایشی تێونەتەوەیی، بۆ پاراستنی ئاشتی لەسەر ئاستی جیھانیی.

بۆ پێشخستنی پەیوەندی‌یەکی برادەرانە لە نێوان نەتەوەکان.

یارمەتی دانی نەتەوەکان بۆ کارکردن لەگەل یەکدا بۆ باشترکردنی باری گوزەرانی ھەژاران، سەرکەوتن بەسەر برسیەتی و نەخۆشی و نەخوێندەواری وە بۆ ھاندانی ڕێز بۆ ماف و ئەرکی یەکتر.

ببێ بە مەڵبەندێک بۆ یارمەتی دانی نەتەوەکان بۆ گەیشتن بەم ئامانجانە[٤].

مەرجەکانی بە ئەندام بوون

ھەر دەوڵەتێکی ئاشتی خواز کە پاپەندبوونی خۆی بۆ پەیماننامە و بڕیارەکانی نەتەوە یەکەگرتوەکان دەربڕیبێت دەتوانێت ببێتە ئەندامی ئەو رێکخراوە.

دەزگاکانی رێکخراو

نەتەوە یەکگرتوەکان خاوەنی ٦ دەزگای سەرەکییە کە بە (مەنزومەی نەتەوەیەکگرتوەکان) ناسراون‌و بریتین لە: کۆمەڵەی گشتیی، ئەنجمومەنی سەرپەرشتیکردن، ئەمیندارێتی گشتی، دادگای دادی نێودەوڵەتی، ئەنجومەنی ئابوری‌و کۆمەڵایەتی نەتەوەیەکگرتوەکان...

کۆمەڵەی گشتی

سەرجەم ئەندامانی رێکخراوەکە تێیدا ئەندامن‌و ھەردەوڵەتە دەنگێکی ھەیەو کارەکانی بریتین لە • تاوتوێکردنی گرفتە نێودەوڵەتیەکان‌و شێوازەکانی پتەوکردنی ھاوکاری نێودەوڵەتی. • دانانی بودجەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان. • بڕیاردان لە سەر وەرگرتنی ئەندامی نوێ. • دامەزراندنی ئەمینداری گشتی و ئەندامی دەزگاکانی دیکە.

Other Languages
Afrikaans: Verenigde Nasies
Alemannisch: Vereinte Nationen
অসমীয়া: ৰাষ্ট্ৰসংঘ
Boarisch: UNO
Bikol Central: Nagkakasararong Nacion
беларуская (тарашкевіца)‎: Арганізацыя Аб’яднаных Нацыяў
বাংলা: জাতিসংঘ
বিষ্ণুপ্রিয়া মণিপুরী: জাতিসংঘ
Mìng-dĕ̤ng-ngṳ̄: Lièng-hăk-guók
dolnoserbski: Zjadnośone narody
estremeñu: Nacionis Unías
Nordfriisk: Feriand Natjuunen
贛語: 聯合國
Avañe'ẽ: Tetãnguéra Joaju
गोंयची कोंकणी / Gõychi Konknni: संयुक्त राश्ट्रसंघटना
客家語/Hak-kâ-ngî: Lièn-ha̍p-koet
Fiji Hindi: United Nations
hornjoserbsce: Zjednoćene narody
Kreyòl ayisyen: ONI
Bahasa Indonesia: Perserikatan Bangsa-Bangsa
日本語: 国際連合
la .lojban.: gunma natmi
Kabɩyɛ: ONU ŋgbɛyɛ
kalaallisut: FN
한국어: 유엔
kernowek: Kenedhlow Unys
Lëtzebuergesch: Vereent Natiounen
Baso Minangkabau: Pasarikatan Banso-Banso
македонски: Обединети нации
မြန်မာဘာသာ: ကုလသမဂ္ဂ
Plattdüütsch: Vereente Natschonen
Nederlands: Verenigde Naties
norsk nynorsk: Dei sameinte nasjonane
Papiamentu: Nashonan Uni
پنجابی: اقوام متحدہ
armãneashti: Natsiile Unite
sardu: ONU
sicilianu: Nazzioni Uniti
davvisámegiella: Ovttastuvvan našuvnnat
srpskohrvatski / српскохрватски: Ujedinjene nacije
Simple English: United Nations
Gagana Samoa: Malo Aufaatasi
Soomaaliga: Qaramada Midoobay
Seeltersk: Fereende Natione
Kiswahili: Umoja wa Mataifa
oʻzbekcha/ўзбекча: Birlashgan millatlar tashkiloti
vèneto: ONU
Tiếng Việt: Liên Hiệp Quốc
吴语: 联合国
中文: 联合国
文言: 聯合國
Bân-lâm-gú: Liân-ha̍p-kok
粵語: 聯合國