فەیسبووک

فەیسبووک
Facebook.svg
ماڵپەڕی سەرەکی فەیسبووک بەزمانی کوردی ناوەندی
جۆری ماڵپەڕگشتی
خۆ تۆمارکردنبەخۆڕاییە (مەرجدارە)
زمان (کان)١٧٠ زمان
درووستکراوە لەلایەنمارک زوکەربێرگ، ئیدواردۆ ساڤەرین، ئاندریو ماک کۆڵوم، دوستن مۆسکۆڤیتز، کریس ھیوز
ئەلێکسا پلەبەندی٢ (حوزەیرانی ٢٠١٥)
دوایین بارودۆخچالاک

فەیسبووک (بە ئینگلیزی: Facebook)، ماڵپەرێکی تۆڕێکی کۆمەڵایەتی سەرھێڵە بارەگاکەی لە (مینلۆپاڕک، کالیفۆرنیا) یە، ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە لە ٤ی شوباتی ٢٠٠٤ بڵاوکرایەوە لەلایەن مارک زوکەربێرگ و بە ھاوشانی لەگەڵ ھاوڕێکانی لەزانکۆی ئۆکسفۆرد ئەوانیش بریتی بوون لە Eduardo Saverin, Andrew McCollum, Dustin Moskovitz وە Chris Hughes. مارک زوکەربێرگ و ھاوڕێکانی لەسەرەتادا تەنھا چەند ئەندامێکی کەمیان ھەبوو لە ماڵپەڕەکەیان کە ئەوانیش بەشێکیان لە زانکۆی ئۆکسفۆرد بوون، بەڵام دوایی ماڕک ئەم پڕۆژەیەی درێژە پێدا و گواستیەوە بۆ زانکۆی بۆستن. ماڕک ھەوڵیدا یارمەتی ھاوڕێکانی بدات لە ھەردوو زانکۆکە بۆ ئەوەی ڕازیان بکات کە ببن بە ئەندام لە ماڵپەڕەکەی و بەمشێوەیەش زۆرترین کەس بکات بە ئەندام، سەرەنجام ئەوانیش ڕازیبوون و چەندەھا کەسی تری نزیکیان بانگێشت کرد بۆ ئەوەی ببن بە ئەندام لە فەیسبووک. ماڕک لەو کاتەدا چەند یاسایەکی دانا یەکێکیش لەو یاسایانە دەیگوت کە نابێت کەسی خوار ١٣ ساڵی ببێت بە ئەندام لە فەیسبووک چونکە ماڕک پێی وابوو کە بەم شێوەیە دەتوانێت ئەندامی زیاتر کۆبکاتەوە، ناوی فەیسبووک لە گفتوگۆیەک دۆزرایەوە لە زانکۆی ئەمەریکا بەھاوشانی لەگەڵ ھاوڕێکانی تری ماڕک. دوای خۆتۆمارکردن لە فەیسبووک، بەکارھێنەر دەتوانێت ھەژماری کەسی دروست بکات، وە بەکارھێنەری دیکە بکات بە ھاوڕێی، نامە بگۆڕێتەوە، نووسین و وێنە و ڤیدیۆ بڵاوبکاتەوە، ھەروەھا لە نووسین و وێنە و ڤیدیۆ ھاوبەشی بکات، ئاگانامەی پێ دەگات لەکاتی گۆڕانکاری ھاوڕێکانی لە ھەژماری تاکەکەسی. بەکارھێنەر دەتوانێت شتی زیاتریش بکات لەوانە بچێتە پاڵ گرووپێک، دەتوانێت تایبەتمەندی بدات بە ھاوڕێکانی وەک (ئەمە لەگەڵ من کار دەکات)، (ھاوڕێی خۆشەویست) و ھی تر. فەیسبووک لە حوزەیرانی ٢٠١٤ زیاتر لە ١٫٣ بلیۆن بەکارھێنەری چالاکی ھەبووە. فەیسبووک ساڵانە پێداچوونەوە بۆ یاساکانی دەکات بۆ ئەوەی زیاتر بەھێزتری بکات.

مێژوو

مارک زەکەربێرگ، دامەزرێنەری فەیسبووک

مارک زەکەربێرگ ھەڵسا بە دروستکردنی پڕۆگرامێک بەناوی Facemash لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣ کاتێک خوێندکاری ساڵی دووەم بوو لە زانکۆی ھارڤارد بەبەکارھێنانی ڕەنگێکی سووری تۆخ. دوای ئەوە زوکەربێرگ دەستی کرد بە نووسینی کۆد بۆ ماڵپەڕە نوێکەی لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ بەھاوشانی لەگەڵ چەند ھاوڕێیەکی کە شارەزا بوون لە داڕشتنی کۆد، و دوای ئەوەی تەواوی کرد لە ٤ی شوباتی ٢٠٠٤ ماڵپەڕەکەی بڵاوکردەوە بەناوی TheFacebook لەسەر دۆمەینی www.thefacebook.com، دوای شەش ڕۆژ لە بڵاوبوونەوەی ماڵپەڕەکەی، بەڕێوەبەرانی زانکۆی ھارڤارد زوکەربێرگ-یان تۆمەتبارکرد بەوەی کە ئەوانی ھەڵخەڵەتاندووە و زوکەربێرگ گوتوویەتی کە خەریکی پڕۆژەیەکە بۆ دروستکردنی ماڵپەڕێک بۆ زانکۆی ھارڤارد. دواتر بەڕێوەبەرانی زانکۆکە داوایان کرد لەجیاتی ئەوەی زوکەربێرگ ماڵپەڕەکەی تەواو بکات، یارمەتی ئەوان بدات و ماڵپەڕێکیان بۆ دروست بکات، بەڵام زوکەربێرگ ڕازی نەبوو بەمە و دەیویست ماڵپەڕەکەی فەیسبووک تەواو بکات، دواتر بەڕێوەبەرانی زانکۆی ھارڤارد سکاڵایان لەسەر زوکەربێرگ تۆمارکرد و سەرەنجام زوکەربێرگ بەبڕی ٣٠٠ میلیۆن دۆلار سزادرا. لەساڵانی دواتردا زوکەربێرگ گرنگیەکی زۆری دا بە فەیسبووک و بەردەوام لە پەرەسەندن دابوو چەندەھا ھاوڕێی زوکەربێرگ لە زانکۆکان ئامادەیی خۆیان دەڕبری کە یارمەتی بدەن، لەو کاتەدا تەنھا قوتابیانی زانکۆی ھارڤارد دەیانتوانی ببن بە ئەندام لە فەیسبووک، بەم شێوەیە زیاتر لە نیوەی خوێندکارانی زانکۆکە بوون بە ئەندام لە فەیسبووک. دوای ئەوە ھەر یەک لە Eduardo Saverin (شارەزای بازرگانی)، Dustin Moskovitz (پڕۆگرام داڕێژەر)، Andrew McCollum (شارەزا لە گرافیک)، لەگەڵ Chris Hughes چوونە پاڵ زوکەربێرگ بۆ ئەوەی یارمەتی بدەن لە بەرەوپێشبردنی فەیسبووک. لە ئاداری ٢٠٠٤ فەیسبووک بڵاوبۆوە لە زۆر لە زانکۆکانی Columbia, Stanford, وە Yale. دوای ئەوە لە زانکۆکانی Ivy League بڵاو بوویەوە، بەھەمان شێوە لە زۆر لەزانکۆکانی Boston University, New York University, MIT وە چەندەھا زانکۆی تر لە کەنەدا و ئەمەریکا بڵاو بوویەوە. لە ناوەڕاستی 2004، Sean Parker (ڕاوێژکاری ناڕەسمی زوکەربێرگ) بوو بە سەرۆکی کۆمپانیای فەیسبووک. لە حوزەیرانی ٢٠٠٤ فەیسبووک شوێنی کارکردنی گواستەوە بۆ Palo Alto, California. دوای ئەوە فەیسبووک یەکەم وەبەرھێنانی کرد بە ھاوشانی لەگەڵ جێگری دامەزرێنەری PayPal (پەیپاڵ) Peter Thiel. لە ساڵی ٢٠٠٥، کۆمپانیاکە دۆمەینی www.facebook.com ی کڕی بە بڕی $٢٠٠٬٠٠٠ی ئەمەریکی. لە ئازاری ٢٠٠٥، ھاوبەشەکانی کۆمپانیای Accel بڕی ١٢٫٧$ میلیۆن دۆلاریان دا بە کۆمپانیای فەیسبووک، وە بەھەمان شێوە Jim Breyer بڕی ١$ میلیۆن دۆلاری دا بە کۆمپانیاکە. لە کانونی دووەمی ٢٠٠٩، ماڵپەڕی بەناوبانگی Compete.com ڕایانگەیاند کە فەیسبووک زۆرترین بەکارھێنەر و سەردانکەری چالاکی ھەبووە وەک تۆڕێکی کۆمەڵایەتی.

Other Languages
kurdî: Facebook
Zazaki: Facebook
Acèh: Facebook
Afrikaans: Facebook
Akan: Facebook
Alemannisch: Facebook
አማርኛ: ፌስቡክ
العربية: فيسبوك
مصرى: فيسبوك
অসমীয়া: ফেইচবুক
asturianu: Facebook
авар: Фейсбук
azərbaycanca: Facebook
Boarisch: Facebook
žemaitėška: Facebook
Bikol Central: Facebook
беларуская: Facebook
беларуская (тарашкевіца)‎: Facebook
български: Фейсбук
भोजपुरी: फेसबुक
Bahasa Banjar: Facebook
বাংলা: ফেসবুক
brezhoneg: Facebook
bosanski: Facebook
català: Facebook
нохчийн: Facebook
Cebuano: Facebook
čeština: Facebook
Чӑвашла: Facebook
Cymraeg: Facebook
dansk: Facebook
Deutsch: Facebook
Thuɔŋjäŋ: Peithbuk
डोटेली: फेसबुक
Ελληνικά: Facebook
emiliàn e rumagnòl: Facebook
English: Facebook
Esperanto: Facebook
español: Facebook
eesti: Facebook
euskara: Facebook
estremeñu: Facebook
فارسی: فیس‌بوک
suomi: Facebook
føroyskt: Facebook
français: Facebook
arpetan: Facebook
Frysk: Facebook
Gaeilge: Facebook
贛語: Facebook
galego: Facebook
Avañe'ẽ: Facebook
𐌲𐌿𐍄𐌹𐍃𐌺: 𐍆𐌴𐍃𐌱𐌿𐌺
ગુજરાતી: ફેસબુક
Gaelg: Facebook
Hausa: Fezbuk
עברית: פייסבוק
हिन्दी: फेसबुक
hrvatski: Facebook
magyar: Facebook
Հայերեն: Ֆեյսբուք
Bahasa Indonesia: Facebook
Interlingue: Facebook
Ilokano: Facebook
íslenska: Facebook
italiano: Facebook
日本語: Facebook
Basa Jawa: Facebook
ქართული: Facebook
Qaraqalpaqsha: Facebook
Taqbaylit: Facebook
Kabɩyɛ: Facebook
қазақша: Facebook
ភាសាខ្មែរ: ហ្វេសប៊ុក
한국어: 페이스북
Кыргызча: Facebook
Latina: Facebook
Ladino: Facebook
Lëtzebuergesch: Facebook
Limburgs: Facebook
lumbaart: Facebook
lietuvių: Facebook
latviešu: Facebook
मैथिली: फेसबुक
Malagasy: Facebook
олык марий: Facebook
Baso Minangkabau: Facebook
македонски: Фејсбук
монгол: Facebook
मराठी: फेसबुक
Bahasa Melayu: Facebook
Malti: Facebook
မြန်မာဘာသာ: ဖေ့စ်ဘွတ်ခ်
эрзянь: Facebook
مازِرونی: فیسبوک
Nāhuatl: Facebook
Plattdüütsch: Facebook
Nedersaksies: Facebook
नेपाली: फेसबुक
नेपाल भाषा: फेसबुक
Nederlands: Facebook
norsk nynorsk: Facebook
norsk: Facebook
Diné bizaad: Naaltsoos biniiʼ
occitan: Facebook
ଓଡ଼ିଆ: ଫେସବୁକ
Ирон: Facebook
ਪੰਜਾਬੀ: ਫ਼ੇਸਬੁੱਕ
Kapampangan: Facebook
Papiamentu: Facebook
Deitsch: Facebook
polski: Facebook
Piemontèis: Facebook
پنجابی: فیس بک
پښتو: فېس بوک
português: Facebook
română: Facebook
русский: Facebook
Kinyarwanda: Facebook
संस्कृतम्: फेस्बुक्
саха тыла: Фэйсбук
sicilianu: Facebook
Scots: Facebook
سنڌي: فيس بڪ
srpskohrvatski / српскохрватски: Facebook
සිංහල: ෆේස්බුක්
Simple English: Facebook
slovenčina: Facebook
slovenščina: Facebook
Soomaaliga: Wejibuug
shqip: Facebook
српски / srpski: Фејсбук
Seeltersk: Facebook
Basa Sunda: Facebook
svenska: Facebook
Kiswahili: Facebook
ślůnski: Facebook
தமிழ்: முகநூல்
తెలుగు: ఫేస్‌బుక్
tetun: Facebook
тоҷикӣ: Фейсбук
Tagalog: Facebook
Türkçe: Facebook
татарча/tatarça: Facebook
тыва дыл: Facebook
ئۇيغۇرچە / Uyghurche: Facebook
українська: Facebook
اردو: فیس بک
oʻzbekcha/ўзбекча: Facebook
vèneto: Facebook
vepsän kel’: Facebook
Tiếng Việt: Facebook
West-Vlams: Facebook
Winaray: Facebook
მარგალური: ფეისბუქი
ייִדיש: פייסבוק
中文: Facebook
文言: 面書
Bân-lâm-gú: Facebook
粵語: Facebook
isiZulu: IFacebook