دۆگلاس ماکارتور

دۆگلاس ماکارتور

دۆگلاس ماکارتور (ماوەی ژیان:٢٦ی کانوونی دووەمی ١٨٨٠ تاکوو ٥ی نیسانی ١٩٦٤) ژەنەڕاڵێکی ئەمریکی بووە لەنەتەوەیەکگرتوەکان و پلەی موشیری ھەبووە لە سووپای فلیپین، لە ساڵانی سیەکانی سەدەی بیستەم سەرکردەی سوپای ئەمریکا بووە و ڕۆڵێکی بەرچاو و باڵای گێڕاوە لە جەنگی دەریای ھێمن لەکاتی شەڕی جیهانی دووەمدا.دۆگلاس سەرکردەی ھێزەکانی ئەمریکا بووە لە فلیپین و لە ساڵی ١٩٣٧ دەستی لەکار کێشاوەتەوە، بەڵام دوای ئەوەی یابان جەنگی لەدژی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕاگەیاندووە، ڕۆزفڵتی سەرۆکی ئەمریکا ناردوێتی بەشوێنیا و گەڕاندوێتێوە بۆ نێو سووپای ئەمریکا و پلەی کردووە بەفەریق بەرەیەکی بەربڵاوی باشووری ڕوژھەڵاتی ئاسیا و دەریای ھێمن بەمەبەستی دەستبەسەراگرتنەوەی ئەو دوورگانەی کە یابان داگیری کردبوون.دۆگلاس لەکاتی شەڕی جیهانی دووەم دا پلەی سەرکردەی ھێزە پیادەکانی ئەمریکای لە ناوچەی دەریای ھێمن و باشووری ڕۆژھەڵات وەرگرتووە، دوای ئەوەی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا سەرکەوتووە بەسەر یاباندا بەبڕی ٥٠٠ ھەزار دۆلار خەڵاتی پێبەخشراوە، لەدوای داگیرکردنی یابان لە ساڵی ١٩٤٥ بۆ ساڵی ١٩٥١ کراوە بە حاکمی سەربازی یابان و ھاوکار بووە لە دروستکردنی ئەو وڵاتە و سیستمێکی دیموکراتی لەیابان دامەزراندووە و دەستێکی باڵاشی ھەبووە لە دانانی ڕەشنوسی دەستوری یابان.دۆگلاس لە کاتی جەنگی جیھانی دووەمدا سەرکردایەتی ھێزەکانی ئوستورالیا کردووە و لە ساڵی ١٩٥٠ و ساڵی ١٩٥١ سەرکردایەتی ھێزەکانی نەتەوەیەکگرتوەکانی کردووە لە کۆریای باشوور و بەھۆی دژایەتی کردنی سیاسەتەکانێوە لەجەنگی کۆریا لەلایەن ھاری ترۆمانی سەرۆکی ئەمریکاوە بەیەکجاری خانەنشین کراوە.دۆگلاس ماکارسەر لەجەنگەکانی جیھانی یەکەم و جیھانی دووەم و جەنگی کۆریادا بەشداری کردووە و جەنگاوە و یەکێکە لەو پێنچ کەسەی بەدرێژایی مێژووی ئەمریکا پلەوپایەی ژنەڕاڵی سووپای وەرگرتووە و لە ٥ ئیبریلی ساڵی ١٩٦٤ لەتەمەنی ٨٤ ساڵیدا لە واشنتن کۆچی دوایی کردووە.

  • سەرچاوە
Other Languages
azərbaycanca: Duqlas Makartur
беларуская: Дуглас Мак-Артур
български: Дъглас Макартър
Bahasa Indonesia: Douglas MacArthur
Lëtzebuergesch: Douglas MacArthur
Lingua Franca Nova: Douglas MacArthur
Bahasa Melayu: Douglas MacArthur
Nederlands: Douglas MacArthur
Piemontèis: Douglas MacArthur
português: Douglas MacArthur
srpskohrvatski / српскохрватски: Douglas MacArthur
Simple English: Douglas MacArthur
slovenčina: Douglas MacArthur
slovenščina: Douglas MacArthur
српски / srpski: Даглас Макартур
українська: Дуглас Макартур
Tiếng Việt: Douglas MacArthur
文言: 麥克阿瑟
Bân-lâm-gú: Douglas MacArthur