حوسێن کوڕی تەلال

شا حوسێن

حوسێنی کوڕی تەڵال' ، (ماوەی ژیان:١٤ی تشرینی دووەمی ١٩٣٥ لە عەممان لە ئەردەن تاکوو ٧ی شووباتی ١٩٩٩)، شای شانشینی ئودن بووە لەماوەی ١٩٥٢ تاکوو ١٩٩٩ دوای ئەوەی خۆێندنی قۆناغی سەرەتایی لە عەممانی ئەردەن تەواوکردووە، ڕۆشتووە بۆ زانکۆی فیکتۆریا ئەسکەندەرییەی میسڕ، دواتر لە قوتابخانەی ھارۆ لە ئینگلتەرا خوێندوێتی و خوێندنی سەربازیشی لە ئەکادیمیای ساندھێریتی سەربازی شانشینی لەئینگلتەرا تەواوکردووە.لە ساڵی ١٩٥٢ حسێنی کوڕی تەڵال لەتەمەنی ١٧ ساڵیدا کراوە بە شای ئوردن، زۆر فڕۆکەوانێکی بەتوانابووە و لە ماتۆڕ لێخوڕین و پێشبڕکێی ئۆتۆمبیلیشدا زۆر باش بووە ھەروەھا حەزری لەمەلەکردن و خلسکانێ و تێنس بووە، دوای ئەوەی بۆتە شای ئوردن پەیماننامەی بەریتانیای ھەڵوەشاندۆتەوە و ڕتیکردۆتەوە لەڕێگای ئوردنەوە بنکەکانی ئینگلیز دەستدرێژی بکاتە سەر میسر، ھەر لەسەردەمی ئەودا سووپای ئوردن ھێرشیان کردۆتە سەر ئیسرائیل .شا حوسێن لەدوای ئەوەی دەسەڵاتی ئوردونی گرتۆتە دەست گرنگی بە بواری ئابوری و پیشەسازی داوە و ھەموو ڕێگا و بانی وڵاتەکەی نوێکردۆتەوە، ھەروەھا ئاستی ڕێژەی خوێندەواری لە ٣٣% بەرزکردۆتەوە بۆ زیاتر لە ٨٥ %، ھەروەھا کاری لەسەر ئەوە کردووە ئاشتی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەرپابکات و یەکێک لەکارەکانی ساڵی ١٩٩٤ واژووی لەسەر پەیمانی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین کردووە و ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی بە جەنگاوەری ھێنانەدی ئاشتی وسفی کردووە.شا حوسێن بێچگە لەژیانی سیاسی چوار کتێبی بەھەم ھێناوە و لەژیانی کۆمەڵایەتیدا چوار جار ژنی ھێناوە و ١١ منداڵی ھەبووە، لەدوای ئەوەی دووچاری نەخۆشی شێرپەنجە بۆتەوە لە ٧ شووباتی ساڵی ١٩٩٩ کۆچی دوایی کردووە.

  • سەرچاوە
Other Languages
تۆرکجه: ملک حسین
беларуская: Хусейн бен Талал
čeština: Husajn I.
فارسی: ملک حسین
Bahasa Indonesia: Hussein dari Yordania
日本語: フセイン1世
한국어: 후세인 1세
لۊری شومالی: ملک ھوسئین
Bahasa Melayu: Hussein dari Jordan
Runa Simi: Hussein I
srpskohrvatski / српскохрватски: Hussein I od Jordana
slovenčina: Husajn bin Talál
српски / srpski: Хусеин од Јордана
українська: Хусейн бін Талал
Tiếng Việt: Hussein của Jordan
Bân-lâm-gú: Hussein (Iok-tàn)