جەنگی جیھانیی دووەم
English: World War II

شەڕی جیھانی دووەم
WW2Montage.PNG
بە پێی سوڕانی کاتژمێر؛ ھێزەکانی کومنولز لە بیابان، مەدەنییە چینییەکان ژاپۆنییەکان ئەیان نێژن، ھێزە سۆڤێتییەکان لە ماوەی ھێرشی زستاندا، فڕۆکە ژاپۆنییەکان لەسەر ھەڵگری فڕۆکەکان، سەربازە سۆڤێتییەکان کوشتار ئەکەن لە بەرلین، ژێردەریاییەکی ئەڵمانی ئەکەوێتە بەر ھێرش.
ڕێکەوت١ی ئەیلوولی ١٩٣٩ تا ٢ی ئەیلوولی ١٩٤٥
ئەنجامسەرکەوتنی ھاوپەیمانان، دروستبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەرکەوتنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکێتیی سۆڤیەت وەک دوو زلھێز، دامەزراندنی ھاوپەیمانی ناتۆ، و دەرکەوتنی شوێنی دەسەلات کە بووە ھۆی شەڕی سارد.
شەرکەرەکان
 ویلایەتە یەکگرتووەکان
 شانشینی یەکگرتوو
 فەڕەنسا
Flag of the Soviet Union.svgیەکێتیی سۆڤیەت
Flag of Egypt (1922–1958).svgشانشینی میسر
 کۆماری چین
 کۆماری گەلی چین
 پۆڵەندا
 کەنەدا
 ئۆسترالیا
 نیوزیلاند
 نۆرویژ
 دانمارک
 بەلجیکا
 ھۆڵەندا
 یۆنان
 فلیپین
Flag of the NSDAP (1920–1945).svgئەڵمانیای نازی
Flag of Italy (1861–1946).svgئیمپراتۆری ئیتالیا
 ژاپۆن
 ڕۆمانیا
 بولگاریا
 مەجارستان
Flag of Philippe Pétain, Chief of State of Vichy France.gifفەڕەنسای ڤیشی
زیانەکان
کوژراوی سەربازی؛
زیاتر لە ١٦، ٠٠٠، ٠٠٠
کوژراوی مەدەنی؛
زیاتر لە ٤٥، ٠٠٠، ٠٠٠
کۆی کوژراوەکان؛
٦١، ٠٠٠، ٠٠٠
کوژراوی سەربازی؛
زیاتر لە ٨، ٠٠٠، ٠٠٠
کوژراوی مەدەنی؛
زیاتر لە ٤، ٠٠٠، ٠٠٠
کۆی کوژراوەکان؛
١٢، ٠٠٠، ٠٠٠

جەنگی جیھانیی دووەم یان دووەم جەنگی جیھانی بریتیبوو لە ناکۆکییەکی نێودەوڵەتی وێرانکەر کە لە ٧ی تەمموزی ١٩٣٧ دەستی پێکرد لە ئاسیا و لە ١ی ئەیلوولی ١٩٣٩ لە ئەوروپا و لە ساڵی ١٩٤٥ کۆتایی ھات بە خۆ بەدەستەوەدانی ژاپۆن لە دوای وێرانکردنی ھێرۆشیما و ناگازاکی لەلایەن ویلایتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە، ھێزە چەکدارەکانی نزیکەی ٧٠ دەوڵەت بەشداربوون لە شەڕە ئاسمانی و دەریایی و وشکانییەکاندا.

شەڕی جیھانی دووەم بە شەڕێکی گشتگیر دادەنرێت، و زۆرترین باجی ھەبوو لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لەبەر فراوانی ڕووبەری شەڕەکە و زۆری شانۆکانی جەنگ و بەرەکانی، زیاتر لە ١٠٠ میلیۆن سەرباز بەشداربوون تێیدا، و لایەنە ناکۆکەکان چەندین دەوڵەت بوون و زیانە گیانەکان ئێجگار زۆربوون، نزیکەی ٦١ میلیۆن کەس بوونە قوربانی لە سەربازی و مەدەنییەکان. مەدەنییەکان دوچاری زیانی گیانی بوونەوە لە شەڕی جیھانی دووەمدا زیاتر لەھەر شەڕێکی تر لە مێژوودا، و ھۆکارەکەش ئەگەڕێتەوە بۆ بۆمبارانە چڕەکانی سەر شار و گوندەکان کە سوپای بەریتانی ھێنایانە کایەوە بە ھاتنە سەر حوکمی وینستۆن چێرچیل و سوپای نازی ئاڵمانیش بە ھەمان شێوە وەڵامیان دایەوە، و زیانێکی مەدەنی گەورە لە ھەردوو لایان کەوتەوە، و ھاوکات لەگەڵ ئەمانە ئەو کوشتارگانەی کە سوپای ژاپۆنی بەرامبەر میللەتی چینی و کۆری کردیان، ژمارەی قوربانییە بێ تاوانەکان و سەربازەکان بەرز بوویەوە بۆ ٥١ میلیۆن کوژراو، کە نزیکەی %٢ی دایشتوانی جیھان بوو لەو سەردەمەدا.

ڕووداوەکان

ئەتوانرێت بووترێت شەڕەکە دەستی پێکرد لە ١ی ئەیلوولی ١٩٣٩ بە ھێرشی ئەڵمانیا بۆ ھەر یەکێک لە پۆڵەندا و سلۆڤاکیا، و ڕاگەیاندنی شەڕ بەسەر ئەڵمانیادا لەلایەن فەڕەنسا و بەریتانیا و موستەعمەرەکانیان. ئەڵمانیا دەستی کرد بە بنیاتنانی ئیمپڕاتۆریەتێکی گەورە لە ئەوروپادا، لە ماوەکانی نێوان کۆتاییەکانی ١٩٣٩ و سەرەتاکانی ١٩٤١دا ئەڵمانیا لە ڕێگەی کۆمەڵێک ھەڵمەت و ھاوپەیمانییەوە توانی دەست بگرێت بەسەر زۆربەی بەشەکانی ئەوروپادا. لە حوزەیرانی ١٩٤١ وڵاتەکانی تەوەر لە ئەوروپا ھەستان بە ھێرشی یەکێتیی سۆڤیەت کە ئەمەش گەورەترین کرداری شەڕە لە میژوودا، ئەم ھێرشە زۆربەی ھێزەکانی تەوەری بەکاربرد، و لە کانونی یەکەمی ١٩٤١ ژاپۆن ھێرشی کردە سەر وڵاتە یەکگرتووەکان کە بەمە ئەمریکا کیشکرایە ناو شەڕەکەوە. وڵاتەکانی تەوەر دەستیانکرد بە شکست خواردن لە ساڵی ١٩٤٢ لە دوای شکستی ژاپۆن لە کۆمەڵێک شەڕی دەریاییدا و شکانی ھێزەکانی تەوەری ئەوروپی لە باکووری ئەفریقا و ستالینگراد، لە ساڵی ١٩٤٣ و دوای چەند شکانێک کە بەسەر ئەڵماندا ھات لە ئەورووپای ڕۆژھەڵات و غەزووی وڵاتەکانی ھاوپەیمانی بۆ ئیتاڵیا و سەرکەوتنی ئەمریکی لە زەریای ھادییدا، تەوەر دەستیان بە کشانەوە کرد لە زۆربەی بەرەکانەوە. لە ساڵی ١٩٤٤ ھاوپەیمانەکان گەیشتنە فەڕەنسا و یەکێتیی سۆڤیەت توانی ھەموو خاکەکانی بگێڕێتەوە کە ئەڵمان گرتبوویان. شەڕ لە ئەوروپادا کۆتایی ھات بە دەستگرتنی ھێزەکانی یەکێتی سۆڤێت بەسەر بەرلین و خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لەلایەن ئەڵمانەوە لە ٨ی ئایاری ١٩٤٥، و وڵاتە یەکگرتووەکان دەریاییە ژاپۆنییەکانیان شکاند و دوورگەکانی ژاپۆن کەوتنە ژێر ھەڕەشەوە.

Other Languages
Alemannisch: Zweiter Weltkrieg
žemaitėška: Ontra svieta vaina
беларуская (тарашкевіца)‎: Другая сусьветная вайна
Bislama: Wol Wo Tu
brezhoneg: Eil Brezel-bed
Chavacano de Zamboanga: Segunda Guerra Mundial
qırımtatarca: Ekinci Cian cenki
dolnoserbski: Druga swětowa wójna
emiliàn e rumagnòl: Secånda guèra mundièl
English: World War II
Esperanto: Dua mondmilito
estremeñu: II Guerra Mundial
Nordfriisk: Naist Wäältkrich
Gàidhlig: An Dàrna Cogadh
客家語/Hak-kâ-ngî: Thi-ngi-chhṳ Sṳ-kie Thai-chan
Fiji Hindi: World War II
hornjoserbsce: Druha swětowa wójna
Kreyòl ayisyen: Dezyèm Gè mondyal
Bahasa Indonesia: Perang Dunia II
Patois: Wol Waar II
къарачай-малкъар: Экинчи дуния къазауат
Ripoarisch: Zweide Weltkresch
Lëtzebuergesch: Zweete Weltkrich
Lingua Franca Nova: Gera Mundal Du
لۊری شومالی: جٱنڳ جهونی دۏئم
Basa Banyumasan: Perang Donya II
Minangkabau: Parang Dunia II
Bahasa Melayu: Perang Dunia Kedua
မြန်မာဘာသာ: ဒုတိယ ကမ္ဘာစစ်
مازِرونی: جهونی جنگ دوم
Dorerin Naoero: Eaket Eb II
Plattdüütsch: Tweete Weltkrieg
Nedersaksies: Tweede Wereldoorlog
नेपाल भाषा: तःहताः २
norsk nynorsk: Andre verdskrigen
Norfuk / Pitkern: Werl War II
davvisámegiella: Nubbi máilmmisoahti
srpskohrvatski / српскохрватски: Drugi svjetski rat
Simple English: World War II
slovenščina: Druga svetovna vojna
српски / srpski: Други светски рат
Türkmençe: İkinji Jahan Urşy
ئۇيغۇرچە / Uyghurche: ئىككىنچى دۇنيا ئۇرۇشى
oʻzbekcha/ўзбекча: Ikkinchi jahon urushi
vepsän kel’: Toine mail'man soda
Volapük: Volakrig telid