تورکمانستان

تورکمانستان
Turkmenistan Türkmenistan
پایتەخت عیشق ئاباد
ڕووبەر
 -  ٤٩١٬٢١٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە 
١٨٩٬٦٥٧ مایلی چوارگۆشە 
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی  ٢٠٠٩ ٥١١٠٠٠٠ 
لایەنی لێخوڕین ڕاست

تورکمانستان وڵاتێکە لە ئاسیایی ناوەڕاست ولەباکورەوە دراوسێی‌ ئۆزبەکستان و کازاخستانە و لە باشورەوە ھاوسنوری‌ ئێران وئەفغانستانە ولەرۆژھەڵاتیشەوە بە تاجیکستانەوە لکاوەو لەرۆژئاواش سنوری ئاوی ھاوبەشیی ھەیە لە گەڵ وڵاتانی روسیا و ئازەربایجان. تورکمانستان یەکێکە لەو وڵاتانەی کە رێگەی بە سەر دەریا ئازادەکانەوە نیە. سارای قەرەقوم کە وشک و بێ ئاوە، نزیکەی ٨٠% روبەری تورکمانستانی داگیرکردوە.بەڵام داوێنی زنجیرە چیای کۆپی داغ لە باشوری ئەو وڵاتە، کەشوھەوایەکی لە باری ھەیە و لەبەر ئەوەش زۆربەی شارە گرنگە کانی تورکمانستان بە عیشق ئابادی پایتەختیشەوە لەو ناوچەیە دروستکراون. ئەو وڵاتە لە ساڵی ١٨٨١بەپێی رێکەوتنامەی ئاخاڵ لەنێوان روسیای قەیسەری و دەوڵەتی قاجار بە فەرمانڕەوایی‌ ناسرەدین شا لە ئێران جیاکرایەوەو خرایە سەر ئیمپراتوری روسیا. لە سەردەمی یەکیەتی سوڤیەتی‌ جارانیشدا بوە یەکێک لە کۆمارەکانی سۆڤیەت، بەڵام پاش روخانی ئەو یەکێتیە لە ساڵی ١٩٩١دا تورکمانستانیش سەربەخۆیی راگەیاند. جگە لە سامانێکی بەرچاوی نەوت،لە رووی‌ یەدەگی‌ غازی سروشتیشەوە پلەی پێنجەمی لە جیھاندا ھەیە .لەگەڵ ئەمەشدا وڵاتێکی ھەژارە و لە گۆڕانکاری وپەیوەندیە جیھانیەکاندا خۆی گۆشەگیر کردوە. لە راستی دا سیستەمی سیاسی ئەم وڵاتە تاک حیزبییەو سەفەر موراد نیازۆف رێبەری پارتی دیموکراتیکی تورکمانستان تاکاتی مردنی لە سالی ٢٠٠٦ رێبەری بێ رکابەری وڵات بو.نیازۆف لەساڵەکانی کۆتایی تەمەنیدا،خۆی وەک"تورکمانباشی" یان سەرۆکی تورکمانەکان دەناساند. سەفەر موراد نیازۆف لە ساڵی ١٩٩٩دا خۆی وەک سەرکۆماری ھەتاھەتایی تورکمانستان راگەیاند و بەشێکی زۆری داھاتی ئەو وڵاتەی لە جیاتی پرۆژەی‌ ئابوری و کۆمەڵایەتی بۆ پرۆژەی جوانکاری و رازاندنەوە تەرخان کرد. لە سەرجەم شار وگوند وناوچە جیاجیاکاندا شەقام و خوێندنگەو مەیدان وخەستەخانە و،،،، زۆر شوێنی دیکە بە ناوی تورکمانباشی سەفەر موراد نیازۆفەوە ناونراون. لەسەردەمی دەسەڵاتیدا،فەرمان ورێنماییەکانی‌ نیازۆف لە سەرجەم بوارەکانی ژیانی کۆمەڵگادا برەویان ھەبو.ئەمەشە لە ئاستێکدا بو کە ماوەیەک بڕیاردرا کتێبێکی سەفەر موراد نیازۆف بە ناوی "رێنما" ببێتە رێنیشاندەر و رێبەری‌ بەڕێوەبردنی وڵات.ئەم کتێبە ھەڵبژاردەیەکە لە بیرۆکەکانی نیازۆف سەبارەت بە ژیان و کەلتور ومێژووی تورکمانەکان. لە روی نەژادییەوە تورکمانەکان زۆرینەی‌ دانیشتوانی ئەو وڵاتە پێکدێنن.ھەڵبەت لەگەڵ ئەوانیشدا کەمە نەتەوەی دیکەی وەک ئوزبەک،روس وکازاخی‌ و...بەرێژەیەکی کەم لەم وڵاتە دەژین.ھەربۆیە بەپێچەوانەی کۆمارەکانی پێشوی‌ سۆڤیەت ئەم وڵاتە دوربوە لەشەڕ وگرژی وئاڵۆزی ئەتنیکی،بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەوانەیە پەیوەندیە توندە خێلەکیەکان لە ناو تورکمانەکاندا رێگە بۆ پێکدادانی‌ ئەو خێڵانە خۆش بکا. لەبەرئەوەی تا ئێستا بیانیەکان سەرمایەی خۆیان لەو وڵاتەدا نەخستوەتە گەڕ،ئابوری تورکمانستان پێشکەوتنێکی‌ ئەوتۆی بەخۆوە نەبینیوە. تورکمانستان لەسالێکدا ٦٠ ملیوَن مەتری سێ جا غازی سروشتی بەرھەم دەھێنی.کۆمپانیای‌ روسی گاز پرۆم دو لەسەر سێی ئەم رێژەیە دەکڕێت وناکۆکی درێژخایەنی ئەوکۆمپانیایە لە گەڵ حکومەتی تورکمانستاندا لە سەر نرخی غاز لە سالی ٢٠٠٦ کۆتایی پێھات.گازپرۆمی‌ روسی‌ دواجار رازی بو ٥٤% نرخی غاز زیاد بکات. بە ھۆی نەبونی ھێلی بۆری ھەناردەکردنی نەوت وغاز و ناکۆکیەکانی وڵاتانی کەناری دەریای خەزەر لە سەر چۆنیەتی کەڵک وەرگرتن لە سامانە نەوتی وغازیەکانی خەزەر ،تورکەمەنستان نەیتوانیوە سودی‌ زیاد لە دەرھێنانی غاز ونەوت وەربگرێت. ھەر لەبەر ئەوھۆیەش کۆمپانیا بیانیەکان سڵ دەکەنەوە لە سەرما گوزاری‌ لەو وڵاتەدا کە ئەنجامەکەیشی‌ سست بونی‌ ئابوری‌ تورکمانستانە.

زانیاری گشتی:

  • پایتەختی‌ تورکمانستان عیشق ئاباد
  • رێژەی دانیشتوانەکەی‌: ٥ ملیوَن کەسە
  • روبەری‌ خاکی‌ ئەو وڵاتە : ٤٨٨١٠٠کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و دانیشتوانەکەی‌ بەزمانی‌ تورکمانی قسە دەکەن وئایینەکەیان ئیسلامە.
  • یەکەی‌ دراوی‌ تورکمانستان مەناتە وھەناردەی سەرەکیی ئەو وڵاتە نەوت وغازی‌ سروشتی‌ وقوماش وپەموە.
  • داھاتی ساڵانەی‌ تورکمانستان بۆھەرتاکێک بڕی‌١٣٤٠ دۆلارە
  • ھێمای ئینتەرنێتکەی‌:tm وکۆدی تەلەفۆنەکەیش:٩٩٣+

رێبەران: سەرۆک کۆمار : قوربان قولی بێردی محمدۆف

قوربان قولی بێردی محەمەدۆف دوای بە دەست ھێنانی رێژە ٨٩%دەنگەکان،لە مانگی شوباتی‌٢٠٠٧ وەک سەرۆک کۆماری تورکمانستان سوێندی یاسایی خوارد. لەم ھەڵبژاردنەدا شەش پاڵێوراو کە ھەمویان سەر بە پارتی دەسەڵاتدار،واتە پارتی دیموکراتیکی تورکمانستان بون بەشداریان کرد ورێگە نەدرا سیاسەتمەدارە بەرھەڵستکارە دورخراوەکان بەشداری‌ تێدا بکەن. کاربەدەستە حکومیەکان باس لەوەدەکەن ٩٥% لەدەنگدەرانی‌ ئەو وڵاتە بەشداری ھەڵبژاردنیان کردوە لە ساڵی‌ ٢٠٠٧دا،بەڵام رێکخراوەکانی لایەنگری ئازادی مافی‌ مرۆڤ ودیپلۆماتە رۆژئاواییەکان ئەم ھەڵبژاردنە بە ھەڵبژاردنێکی‌ نمایشی‌ وەسف دەکەن. بێردی محەمەدۆف وەک جێگری سەرۆک وەزیران لە دوای مردنی سەفر موراد نیازۆف لە مانگی کانونی‌ یەکەمی‌٢٠٠٦ دا بو بەسەرکۆماری کاتیی ئەو وڵاتە.لەماوەی‌ پانزە ساڵی دوای سەربەخۆیی تورکمانستاندا،سەفەر موراد نیازۆف سەرجەم دەسەڵاتەکانی وڵاتی بۆ خۆی قۆرخ کردبو. ھەڵبژاردنی قوربان قولی بێردی محەمەدۆف بوە ھۆی سەرسورمانی شارەزایانی بواری‌ سیاسی،چونکە بەپێی یاسای بنەڕەتی ئەو وڵاتە سەرکۆماری کاتی دەبێ بدرێتە سەرۆکی کۆمەڵی گەل.بەڵام ھەردوابەدوای مردنی نیازۆف سەرۆکی کۆمەلی گەل بەتاوانی کردەوەی نایاسایی دادگایی کرا و پۆستەکەی لێسەندرایەوە. سەرۆک کۆماری نوێ بەڵێنی ئەوەی داوەدرێژە بەرێبازی نیازۆف بدات وھەندێ چاکسازی و گۆڕانکاری بێنێتە ئاراوە.لەوانە:ئاسانکاری‌ لەبەردەم ئازادیی‌ ئینتەرنێت و چاکسازی لە بواری پەروەردەو بارودۆخی خانەنشینەکان. قوربان قولی بێردی محەمەدۆف دوای‌ ماوەیەکی‌ کورت کاتێ‌ کە جێی‌ خۆی‌ لەسەر کورسییەکەی‌ سەفەر موراد نیازۆف خۆش کرد،دەسەجێ‌ فەرمانێکی ساڵی پێشوی سەفەر موراد نیازۆفی ھەڵوەشاندەوە سەی‌بارەت بە بیمەو بەو ھۆیەشەوە سەدھەزارکەس سودیان لە بیمەی خانەنشینی حکومی وەرگرت. قوربان قولی بێردی محەمەدۆف نەشتەرەگەرێکی‌ لێھاتوەو جاران دوکتۆری تایبەتی ددانی‌ سەفەر موراد نیازۆف بو کە بە تورکمانباشی‌ دەناسرا.نیازۆف لە ساڵی ١٩٩٧دا قوربان قولی کردە وەزیری تەندروستی و پاشانیش ھەر بە فەرمانی نیازۆف لە ساڵی ٢٠٠١ دابو بە جێگری سەرۆک وەزیران. دژوارترین ئەرکەکانی لە بواری چاکسازی دەگەڕێتەوە بۆ بەشی پزیشکی و تەندروستی ولەقۆناغی سەرەتایی ئەم چاکسازیەشدا زۆری نەمابو حکومەتی نیازۆف لەناو بچێ قوربان قولی بێردی محمدۆف لەدایک بوی ١٩٥٧ ە و پێناچێت رکابەرێکی‌ بەھێزی‌ ھەبێت بۆسەرۆکایەتی‌ وڵات.

دانیشتوان

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی تورکمانستان ٥,٣٠٧,١٧١ کەس بووە کە دەکاتە ٠.٠٧ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٢٦ ساڵە. ھەروەھا ٥٠ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین. [١]

Other Languages
Kurdî: Tirkmenistan
адыгабзэ: Туркменистан
Afrikaans: Turkmenistan
Alemannisch: Turkmenistan
aragonés: Turkmenistán
Ænglisc: Turcmenistan
العربية: تركمانستان
asturianu: Turkmenistán
azərbaycanca: Türkmənistan
башҡортса: Төркмәнстан
Boarisch: Tuakmenien
žemaitėška: Torkmienėstans
Bikol Central: Turkmenistan
беларуская: Туркменістан
беларуская (тарашкевіца)‎: Туркмэністан
български: Туркменистан
বিষ্ণুপ্রিয়া মণিপুরী: তুর্কমেনিস্তান
brezhoneg: Turkmenistan
bosanski: Turkmenistan
ᨅᨔ ᨕᨘᨁᨗ: Turkmenistan
català: Turkmenistan
Chavacano de Zamboanga: Turkmenistan
Mìng-dĕ̤ng-ngṳ̄: Turkmenistan
нохчийн: Туркмени
Cebuano: Turkmenistan
qırımtatarca: Türkmenistan
čeština: Turkmenistán
kaszëbsczi: Turkmenistan
Чӑвашла: Туркменистан
Cymraeg: Tyrcmenistan
Deutsch: Turkmenistan
dolnoserbski: Turkmeńska
ދިވެހިބަސް: ތުރުކުމެނިސްތާން
eʋegbe: Turkmenistan
Ελληνικά: Τουρκμενιστάν
English: Turkmenistan
Esperanto: Turkmenio
español: Turkmenistán
euskara: Turkmenistan
estremeñu: Turkmenistán
فارسی: ترکمنستان
føroyskt: Turkmenistan
français: Turkménistan
arpetan: Turcmènistan
Nordfriisk: Turkmenistan
Gàidhlig: Turcmanastàn
गोंयची कोंकणी / Gõychi Konknni: तुर्कमेनिस्तान
客家語/Hak-kâ-ngî: Turkmenistan
Fiji Hindi: Turkmenistan
hrvatski: Turkmenistan
hornjoserbsce: Turkmenistan
Kreyòl ayisyen: Tirkmenistan
Հայերեն: Թուրքմենստան
interlingua: Turkmenistan
Bahasa Indonesia: Turkmenistan
Interlingue: Turkmenistan
Ilokano: Turkmenistan
íslenska: Túrkmenistan
italiano: Turkmenistan
Basa Jawa: Turkménistan
ქართული: თურქმენეთი
Qaraqalpaqsha: Tu'rkmenistan
Адыгэбзэ: Тыркуменистэн
Kabɩyɛ: Turkimenistanɩ
Gĩkũyũ: Turkmenistan
қазақша: Түрікменстан
ភាសាខ្មែរ: តួរមិនីស្ថាន
kernowek: Pow Turkmen
Кыргызча: Түркмөнстан
Latina: Turcomannia
Ladino: Turkmenistan
Lëtzebuergesch: Turkmenistan
Limburgs: Turkmenistan
Ligure: Turkmenistan
lumbaart: Turkmenistan
lingála: Turkmenistáni
لۊری شومالی: تورکأمأنئستان
lietuvių: Turkmėnija
latviešu: Turkmenistāna
олык марий: Туркменистан
Baso Minangkabau: Turkmenistan
македонски: Туркменистан
Bahasa Melayu: Turkmenistan
مازِرونی: ترکمونستون
Dorerin Naoero: Turkmenistan
Nāhuatl: Turcmenistan
Plattdüütsch: Turkmenistan
नेपाल भाषा: तर्कमेनिस्तान
Nederlands: Turkmenistan
norsk nynorsk: Turkmenistan
Novial: Turkmenistan
occitan: Turcmenistan
Livvinkarjala: Turkmenistuanu
Kapampangan: Turkmenistan
Papiamentu: Turkmenistan
Norfuk / Pitkern: Terkmenistaan
polski: Turkmenistan
Piemontèis: Turkmenistan
پنجابی: ترکمانستان
português: Turquemenistão
Runa Simi: Turkminsuyu
română: Turkmenistan
русский: Туркмения
русиньскый: Туркменістан
Kinyarwanda: Turukimenisitani
संस्कृतम्: तुर्कमिनिस्थान
саха тыла: Түркменистаан
sicilianu: Turkmenistan
davvisámegiella: Turkmenistan
srpskohrvatski / српскохрватски: Turkmenistan
Simple English: Turkmenistan
slovenčina: Turkménsko
slovenščina: Turkmenistan
chiShona: Turkmenistan
Soomaaliga: Turkmenistan
српски / srpski: Туркменистан
SiSwati: IThumekhi
Basa Sunda: Turkménistan
svenska: Turkmenistan
Kiswahili: Turkmenistan
ślůnski: Turkmyńistan
Türkmençe: Türkmenistan
Tagalog: Turkmenistan
Türkçe: Türkmenistan
татарча/tatarça: Төрекмәнстан
chiTumbuka: Turkmenistan
удмурт: Туркмения
ئۇيغۇرچە / Uyghurche: تۈركمەنىستان
українська: Туркменістан
oʻzbekcha/ўзбекча: Turkmaniston
vepsän kel’: Turkmenistan
Tiếng Việt: Turkmenistan
West-Vlams: Turkmenistan
Volapük: Turkmenän
Winaray: Turkmenistan
хальмг: Йомудин Орн
მარგალური: თურქმენეთი
Zeêuws: Toerkmenistan
Bân-lâm-gú: Turkmenistan
粵語: 土庫曼