ئێلێکترۆن

بیرۆکەی هەبوونی ئێلێکترۆن لە هایدرۆجین
A sphere with a minus sign at lower left symbolizes the electron, while pairs of spheres with plus and minus signs show the virtual particles
A schematic depiction of virtual electron–positron pairs appearing at random near an electron (at lower left)

ئێلێکترۆن (بە نیشانەی e ) یەکێک لە وردیلەکانی ناو ئەتۆمە بە باری کارەبایی (« - » : سالبی: مەنفی: نەرێنی )یەوە.
ئەم وردیلە ھیچ پرتکێکی لێ نابێتەوە. کەوابوو ئێلێکترۆن بۆ خۆی بنوردیلەیە.
ڕێژەی کێشی یەک ئێلێکترۆن نزیک بە ۱/۱۸۳۶ کێشی پرۆتۆنە. دژە وردیلەی ئێلێکترۆن، پۆزیترۆنە. پۆزیترۆن بریتییە لە ئێلێکترۆنێک بە باری (+). لە کاتی پێکدادانی ئێلێکترۆن و پۆزیترۆندا، لەوانەیە ھەر دوو وردیلە تیابچن و جووتێک (یان زۆرتر) فۆتۆنی تیشکی گاما بەرھەم بھێنن.

ئێلێکترۆنەکان کە سەر بە یەکەمین بەرەی خێزانی لێپتۆنن، لە کارلێکی ڕاکێشەیی، ئێلێکترۆمەگنەتیکی و کارلێکە لاوازەکاندا بەشداری دەکەن. ئێلێکترۆنەکان، وەک ھەموو ماکێ تایبەتمەندی میکانیکی کوانتۆمی و ھەروەھا تایبەتمەندی شەپۆلیشیان ھەیە.بەم بۆنەوە ھەم دەتوانن لە وردیلەکانی تر بدەن و ھەم وەک تیشک پەڕش و بڵاو ببن. ئەم تایبەتمەندییە دووانە بە ھۆی بچووکی تەنی ئێلێکترۆنە.
ناوی ئێلێکترۆن، یەکەم جار لە ساڵی ۱۸۳۸ لەلایەن جۆزێف جۆن تۆمسۆنەوە بۆ ئەم وردیلە مەنفییە ھەڵبژێردرا. ئێلێکترۆن لە زۆربەی دیاردەکانی فیزیکی وەک کارەبا، مەگنەتیک و ڕاگوێزانی گەرمادا، دەوری سەرەکی دەگێڕێ. ئێلێکترۆنێکی گەڕۆک، بە دەور خۆیدا مەیدانی مەگنەتیکی بەدی دێنێت و لە لایەن مەیدانە مەگنەتیکییەکانی ترەوە لاڕێ دەبێ. کاتێ کە ئێلێکترۆنێک دەور ھەڵدەگرێ، دەتوانێ بە شێوەی فۆتۆن وزە وەربگرێ یان دەربدات. ئێلێکترۆنەکان وێڕای ناوکی ئەتۆم کە لە پرۆتۆنەکان و نیوترۆنەکان پێک ھاتووە، ئەتۆم پێک دێنن. ھەرچەن ئێلێکترۆنەکان تەنیا ٪۰٫۰۶ کێشی ئەتۆم پێک دێنن، بەڵام ھێزی ڕاکێشی نێوان ئێلێکترۆن و پرۆتۆەکان دەبێتە ھۆی ڕاگیربوونیان لە ناو ئەتۆمدا.
ئاڵوگۆڕ و بەشداری نێوان ئێلێکترۆنەکانی دوو ئەتۆم (یان زۆرتر)، ھۆی سەرەکی جۆش خواردنی پێوەندە کیمیاییەکانە.

زۆربەی ئێلێکترۆنەکانی جیھان لە بیگ بەنگدا لە دایک بوون. ھەرچەن شێوەگەلی تریش بۆ بەدی ھاتنیان لە ئارادایە، وەک: پژانی بێتای ئیزۆتۆپەکانی ڕادیۆئەکتیڤ لە پێکدادانە بەھێزەکاندا، وەک دادانی تیشکە گەردوونییەکان بۆ کەشی زەوی.
ئێلێکترۆنەکان لەوانەیە لەگەڵ تیاچوونی پۆزیترۆنەکان، تیابچن، یان لە کاتی پێکھاتنی ناوکی ئەستێرەکان قووت بدرێن.
ئێلێکترۆنەکان لە زۆر شوێندا بەکار دێن، وەک: جۆشکاری ، لوولەکانی تیشکی کاتۆدی، مایکرۆسکۆپی ئێلێکترۆنی، تیشک دەرمانی، لایزێر و تاودەرەکانی وردیلە.

  • سەرچاوە

سەرچاوە

Other Languages
kurdî: Kareva
Afrikaans: Elektron
Alemannisch: Elektron
aragonés: Electrón
العربية: إلكترون
অসমীয়া: ইলেকট্ৰন
asturianu: Electrón
azərbaycanca: Elektron
تۆرکجه: الکترون
башҡортса: Электрон
Boarisch: Elektron
žemaitėška: Alektruons
беларуская: Электрон
беларуская (тарашкевіца)‎: Электрон
български: Електрон
বাংলা: ইলেকট্রন
brezhoneg: Elektron
bosanski: Elektron
ᨅᨔ ᨕᨘᨁᨗ: Elektron
català: Electró
Mìng-dĕ̤ng-ngṳ̄: Diêng-cṳ̄
čeština: Elektron
Чӑвашла: Электрон
Cymraeg: Electron
dansk: Elektron
Deutsch: Elektron
Ελληνικά: Ηλεκτρόνιο
emiliàn e rumagnòl: Eletròun
English: Electron
Esperanto: Elektrono
español: Electrón
eesti: Elektron
euskara: Elektroi
فارسی: الکترون
suomi: Elektroni
Võro: Elektron
føroyskt: Elektron
français: Électron
Nordfriisk: Elektron
Frysk: Elektron
Gaeilge: Leictreon
galego: Electrón
ગુજરાતી: ઈલેક્ટ્રોન
עברית: אלקטרון
हिन्दी: इलेक्ट्रॉन
Fiji Hindi: Electron
hrvatski: Elektron
Kreyòl ayisyen: Elektwon
magyar: Elektron
Հայերեն: Էլեկտրոն
interlingua: Electron
Bahasa Indonesia: Elektron
Ilokano: Elektron
íslenska: Rafeind
italiano: Elettrone
日本語: 電子
Patois: Ilekchran
la .lojban.: dutydikca kantu
Basa Jawa: Èlèktron
ქართული: ელექტრონი
қазақша: Электрон
ភាសាខ្មែរ: អេឡិចត្រុង
한국어: 전자
Ripoarisch: Elektron
Кыргызча: Электрон
Latina: Electron
Lëtzebuergesch: Elektron
Limburgs: Elektron
Ligure: Elettron
lumbaart: Elettron
lingála: Eléktron
lietuvių: Elektronas
latviešu: Elektrons
македонски: Електрон
മലയാളം: ഇലക്ട്രോൺ
монгол: Электрон
मराठी: विजाणू
Bahasa Melayu: Elektron
မြန်မာဘာသာ: အီလက်ထရွန်
Plattdüütsch: Elektron
नेपाली: इलेक्ट्रोन
नेपाल भाषा: इलेक्ट्रोन
Nederlands: Elektron
norsk nynorsk: Elektron
norsk: Elektron
Novial: Elektrone
occitan: Electron
ਪੰਜਾਬੀ: ਬਿਜਲਾਣੂ
polski: Elektron
Piemontèis: Eletron
پنجابی: الیکٹران
português: Elétron
Runa Simi: Iliktrun
română: Electron
русский: Электрон
русиньскый: Електрон
संस्कृतम्: विद्युदणुः
sicilianu: Elettrùni
Scots: Electron
سنڌي: برقيو
srpskohrvatski / српскохрватски: Elektron
Simple English: Electron
slovenčina: Elektrón
slovenščina: Elektron
Soomaaliga: Elektaroon
shqip: Elektroni
српски / srpski: Електрон
Seeltersk: Elektron
Basa Sunda: Éléktron
svenska: Elektron
Kiswahili: Elektroni
తెలుగు: ఎలక్ట్రాన్
Tagalog: Elektron
Türkçe: Elektron
татарча/tatarça: Электрон
ئۇيغۇرچە / Uyghurche: ئېلېكترون
українська: Електрон
اردو: برقیہ
oʻzbekcha/ўзбекча: Elektron
vèneto: Ełetron
vepsän kel’: Elektron
Tiếng Việt: Electron
Winaray: Electron
Wolof: Mbëjfepp
吴语: 电子
хальмг: Электрон
isiXhosa: Ii-electrons
ייִדיש: עלעקטראן
中文: 电子
文言: 電子
Bân-lâm-gú: Tiān-chú
粵語: 電子